خوێندراوەتەوە: (1.7K)

مام ڕۆسته‌م له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى كوردانى ناوچه دابڕێندراوه‌كان دهكاتو ده‌شڵێت، “بونی هەڵبژاردن خراپ نییە، هەرچەندە خەڵك سەرنجو ڕەخنەشی لەسەر شێوازەكەی هەبێت، بەڵام بونی لەنەبونی هەر باشترە”، داواشده‌كات، لایه‌نه‌كان له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان كێبڕكێ حزبیه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه.

مام ڕۆسته‌م تێكۆشه‌رى دێرین لهگفتوگۆیهكیدا له‌گه‌ڵ جه‌ختده‌كاته‌وه، “بونی هەڵبژاردن خراپ نییە، هەرچەندە خەڵك سەرنجو ڕەخنەشی لەسەر شێوازەكەی هەبێت، بەڵام بونی لەنەبونی هەر باشترە، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكیش هه‌موى وه‌كو یه‌ك بیر ناكاته‌وه”.

سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌شى، زۆربەی لایەنەكان كە بەشداریدەكەن تاقیكراونەتەوە، ئیتر هەڵبژاردن چ ئومێدێك بۆ خەڵك دروستدەكات، مام ڕۆسته‌م پێیوایه، “دیارە خەڵك هەموی وەكو یەك بیرناكاتەوەو وەك یەكیش سەیری پرسەكان ناكات، هەربۆیە دەنگی جیاواز‌و حزب‌و لایەنی جیاوازیش لەهەڵبژاردندا هەیە”.

باس له‌وه‌شده‌كات، “ڕەنگە تەنها سەرنجی من لەهەڵبژاردنی پەلەمانی عێراق ئەوەبێت، ئێمە كێشەی خاك‌و ئەو شوێنانەمان هەیە كە كەوتونەتە دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستان، خۆزگە لایەنەكوردیەكان ئەوەیان لەبەرچاوبگرتایە لەو ناوچانە بەتایبەت كەركوك‌و خانەقین‌و شەنگال‌و ناوچەكانی تر، كەمتر كێبڕكێیان بكردایە، چونكە بەو جۆرە زۆرجار دەنگی كورد دەفەوتێت”.

لهپهیامێكیشدا بۆ دانیشتوانى ناوچه دابڕێندراوه‌كان، مام ڕۆسته‌م ده‌ڵێت، “بۆیە من بۆچونم وایه، كوردانی ئەو ناوچانە زۆر گرنگە بچن بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، گرنگ ئەوەیە دەنگبدەن بەلایەنە كوردیەكان، تا ڕێژەی دەنگی كورد‌و كورسی كورد زۆرتربێت”.

له‌كۆتایى گفتوگۆكه‌شدا مام ڕۆسته‌م جه‌ختده‌كاته‌وه، “لەگەڵ ئەوەشدا لەو ناوچانە حەقوایە خەڵك پرسە نەتەوەییه‌كان بكەنە مەحەك بۆ دەنگدانو بەشداریكردنو چ لایەنێك یان كەسایەتیەك زۆرتر كار لەسەر پرسی كوردانی ئەوناوچەیە دەكات، خەڵك دەنگبدەنە ئەولایەنو كەسانە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 271 📊 Click Here