خوێندراوەتەوە: (1.0K)

په‌یام مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كرد، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له دكتۆر به‌رهه‌م و گه‌لی كورد، ئه‌م رووداوه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌مجاره كوردێك به‌و ناونیشان و پۆسته باڵایه‌وه ده‌چێته نێو رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه. مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواستووه ناوبراو له‌م ئه‌ركه نوێیه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت و به هه‌ڵوێست و كرداری مرۆڤدۆستانه خزمه‌ت به په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان و بێ ده‌ره‌تانانی جیهان بكات، كه له‌م ڕۆژگاره‌دا ژماره‌یان ڕوو له زیادبوونه، به‌مه‌ش سه‌ری خۆی و كورد و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رز بكاته‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به دۆخی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردان و پشتگوێخستنی زلهێزه‌كانه‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه زۆر هه‌ڵبزڕكاوه و هێز و پێزی له‌ده‌ستداوه، بۆیه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته و چاو بهخۆداگێڕانهوهیهكی جددی هه‌یه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 229 Today: 1,665 📊 Click Here