خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لەدوای نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و زیادبونی حاڵەتەكانی مامەڵەكردن بەكڕین و فڕۆشتنی كارتی دەنگدانەوە، ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا لەهەرێم دەڵێت، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ئه‌و پاره‌یه‌شی له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت، حەرامە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو ڕایگەیاند، مه‌به‌ست له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردوە، مامەڵەکردن بەکارتی دەنگدان و کڕین و فرۆشتنی حەرامە، چونکە ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی هاونیشتمانییان و بەهەدەردانی ئه‌و ئه‌مانه‌ته و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان، گزی و ناپاکییە له‌گەڵ و وڵات و سامانی گشتی، خراپ به كارهێنانی هاوكاریكردنه بۆ ساختەکاری و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته و خراپ بۆ پەرلەمانی عێراق و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 1,089 📊 Click Here