خوێندراوەتەوە: (9)

بەهۆی داواکاریی‌و
مەرجە سەختەکانی ئەمریکاو پرۆسەیەکی گشتگیری چاکسازییەوە ژمارەیەکی زۆر لەبانکە تایبەتەکانی
عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی داخستندان، شاره‌زایانى بواره‌كه‌ش ده‌ڵێن،
ئه‌و پرسە کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر ئەوکەسانەی خاوەنی هەژماری بانکی، ڤیزاکارد،
یان ماستەرکاردن لەو بانکانەدا.

ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى
قودسى عه‌ره‌بى باس له‌وه‌ده‌كات، بانکە عێراقییەکان لەژێر فشاری ئەمریکادان بۆ
پابەندبون بەچاکسازییەکانو ڕێگری‌کردن لەسپیکردنەوەی پارەو قاچاخچێتی، ئەمەش بەپێچەوانەی
فشارەکانی بانک‌و دامەزراوە داراییەکانو لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە بۆ دەربازبون
لەسنوردارکردنەکانی ئەمریکا لەپێناو بەردەوامبون لە به‌قاچاخبردنى بڕە پارەیەکی زۆر
بۆ دەرەوەی وڵات، بەبێئەوەی ڕەچاوی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی لەسەر ئابوری عێراق
بکەن.

ئه‌وه‌ش لەکاتێکدایە
قەیرانی نەختینەیی لەبانکەکاندا دروستبوە کە هەڕەشە لەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانو
خانەنشینان دەکات.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
عەلی کەریم فەتلاوی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ڕافیدەین ڕایگه‌یاندبوو، “ئێمە بەهەنگاوی
متمانەپێکراوەوە بەرەو بونیادنانی سیستەمێکی بانکیی هاوچەرخی عێراق دەڕۆین کە بەشەفافیەتو
متمانەپێکراوی تایبەتمەندبێتو ڕێگەنادەین هیچ ئەجێندایەکی دەرەکی یان بەرژەوەندی
تەسک ڕێگریی لەپرۆسەی چاکسازیی بکات”.

ئه‌وه‌ش
هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوه،
کۆمپانیا داراییە ئەمریکییەکان ڕاسپێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنی چاکسازیی لەبانکە نێودەوڵەتییەکانی
عێراق، بەمەبەستی دورکەوتنەوە لەسزاکانی ئەمریکا کە بەسەریاندا سەپێنراوە بەهۆی ئەوەی
زۆربەی بانکە عێراقییەکان پەنا بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران دەبەن.

لەعێراق‌و هەرێمی
کوردستان 93 بانک هەن، کە 42یان تایبەتن، ئەمریکا داوادەکات تەنها 18 بۆ 20 بانکی
تایبەت بمێننەوە، لەگەڵ پێنج بانکی دیجیتاڵی، ئەمەش به‌گوێره‌ى ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
کە بۆ هەر 2.5 ملیۆن کەسێک بانکێکی تایبەت دیاریدەکات.

لە کۆی 42 بانکی
تایبەت، تەنیا دوو بۆ سێ بانکیان بە “سەلامەت” دادەنرێن و خاوەندارییەتییان
بۆ حیزب و سەرکردەی سیاسی ناگەڕێتەوە، بەڵکو هی بازرگانانن، بەڵام مەترسییەکە لەسەر
هەموویانە، چونکە مەرج نییە ئەو سێ بانکەش بتوانن هەموو مەرج و پێوەرەکانی ئەمریکا
جێبەجێ بکەن.

حکومەتی عێراق
گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری دارایی ئەمریکی ئۆلیڤەر وایمان-ى ئه‌مریكى
کردوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو پرۆسەی چاكسازییه، کۆمپانیاکە هەینی ڕابردوو لەواشنتۆن،
لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی فیدراڵی ئەمریکاو بانکی جی پی مۆرگان کۆبوەتەوەو
ڕاپۆرتێکی لەبارەی بانکەکانی عێراقەوە پێشکەشکردوە.

سه‌رچاوه‌كانى
هه‌واڵ باس لهوهدهكهن، کۆمپانیاکە وتویهتى، بانکەکانی عێراق لەمانگی ڕابردوەوە
دەستیان بەچاکسازیی کردوەو پابەندبون بەپێوەرەکان، ئه‌وه‌ش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی
زیاتر‌و متمانەی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی بانکیی عێراق تاساڵانی 2026 بۆ 2028، پێشبینیدەکرێت
قەبارەی کەرتی بانکیی لەعێراق تاساڵی 2035 بگاتە زیاتر لە 60 ملیار دۆلار.

سه‌ربارى ڕاپۆرتى
كۆمپانیا ئهمریكیهكهو سەرەڕای هەوڵدان بۆ پاراستنی بانکە عێراقییەکان لەسزا ئەگەرییەکانی
ئەمریکا، زۆرێک لەشارەزایانی دارایی هۆشدارییانداوە لەنەبونی جددیهتىو دەستکاریکردن
لەجێبەجێکردنی ئەو ڕێوشوێنە چاکسازییانەی کە لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکاوە
پێشنیازکراون.

له‌وباره‌یه‌وه
زیاد هاشمی شارەزای ئابوریی ئاشكرایكردوه، فشارى لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق
هه‌یه بۆ ڕێگریكردن له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و چاكسازیانه‌ى كۆمپانیا ئهمریكیهكه
داوایكردوه.

وتوشیهتى،
“جێبەجێکردنی ئەو پلانانه‌ى پێشنیازكراون بۆ كه‌رتى بانكیى له‌عێراق، سیستەمی
بانکیی وڵاته‌كه لەزۆربەی کێشەکانی ڕزگاردەکاتو ئه‌و ناوبانگه‌ى خراپه‌ى بۆ
دروستبوه، پاکدەکاتەوە”.

تائێستاش به‌هۆى
نەبونی متمانە بەبانکەکانی عێراق، زۆرێک لەعێراقییەکانو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان،
پەنایان بردوهتەبەر ئه‌وه‌ى، ئه‌و پارانه‌ى هه‌یانه، نه‌یبه‌نه بانكهكانو له‌ماڵه‌كانیان
بیهێڵنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ترسی له لەدەستدانی، به‌رده‌وامى ئه‌وه‌ش، هەڕەشە لەبانکەکانی
عێراق دەکات بەمایەپوچبون.

له‌ماوه‌ى ڕابردودا،
به‌هۆى تۆمه‌تى بەقاچاخبردنی بڕە پارەیەکی زۆر له‌بانکه ئەهلیهكانى عێراقه‌وه بۆ
دەرەوەی وڵات، ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکدا سەپاند بەهۆی تێوەگلانیان لەهاوکاریکردنی
ئێران‌و وڵاتانی دیکەی سزادراو.

لەو چوارچێوەیەدا
جۆ ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەمدواییانەدا داوای سەپاندنی سزاى كرد بەسەر
بانکی ڕافیدەین لەعێراق کە گەورەترین بانکی دەوڵەتییەو ئه‌و، “بەئامێری سپیکردنەوەی
پارە بۆ ئێران” ناوى برد.

ویڵسن باسى لهوهكردوه،
“لەسەردەمی جۆ بایدن‌و برێت مەکگۆرک، گەنجینەی ئەمریکاو یەدەگی فیدراڵی، ڕێگەیان
بەبانکی ڕافیدەین ده‌دا کە گەورەترین بانکی عێراقە، ببێتە ئامێری سپیکردنەوەی پارە
بۆ ئێران‌و بریکارەکانی بۆ بەدەستهێنانی دۆلاری ئەمریکی، ئه‌و بانکە دەبێت سزای بەسەردابسەپێنرێت”.

لاى خۆیشیه‌وه
مایکل نایتس توێژەر لەئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه،
“کۆنگرێسی ئەمریکا لەمانگی شوباتی 2025وە داوای سزادانی بانکی ڕافیدەین دەکات
بەهۆی ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی پارەی بەرفراوان بۆ ئێران‌و بریکارەکانی، ئه‌مه‌ش
ئاماژەیە بۆ ئەوەی بانكى ڕافیدەین بوەتە بانكێكى مەترسیدار”.

ئۆلیڤەر وایمان-ى
ئه‌مریكى، داواکاریی‌و مەرجی قورسی لەسەر بانکەکانی عێراق داناوە، لە ماوەی یەک بۆ
دوو مانگی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازیدا، پێنج بانکی عێراقی لەپرۆسەکە کشاونەتەوە
بەهۆی نەتوانینیان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان، بەمەش ناچاردەبن خۆیان هەڵبوەشێننەوە،
واتە تەنها 37 بانک ماونەتەوە، کە 18یان لەلیستی سزاکانی ئەمریکادان.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش
ئاشكراكراوه، هەر بانکێک پێویستە ساڵانە 2.4 بۆ 2.5 ملیۆن دۆلار (240 بۆ 250 دەفتەر)
بەکۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمان بدات لەبەرامبەر ڕاوێژکاری بۆ چاکسازیی، ئەمەش لەکاتێکدایە
کە داهاتی بانکەکان ساڵانە لە 60 هەزار دۆلارەوە تا 240 هەزار دۆلار دەستپێدەکات.

كۆمپانیا ئهمریكیهكه
ئه‌و مه‌رجانه‌ى سه‌پاندویه‌تى بریتین له، “پێویستە هەر بانکێک 7 بۆ 10 خاوەنی
باشی هەبێت (شەریک)، بانکەکە شارەزاییو ئەزمونی زۆری هەبێت، سەرمایەی بانکەکە زۆربێت،
دەوڵەمەندبێتو موڵک‌و ماڵی باشی هەبێت، بانکەکە سیاسیی نەبێت‌و سەر بەهیچ حزب‌و سەرکردەیەکی
سیاسیی نەبێت، هه‌روه‌ها دەبێت کۆمپانیایەکی زلهێزی تۆمارکراوبێت، بودجەی دارایی گەورە
بێت، هەڵسەنگاندنی بۆکرابێتو یەکێک بێت لەڕیزبەندیی چوار بانکی گەورەی جیهانو پێویستە
هەژماری بانکی نێودەوڵەتی هەبێت”.

بۆ ئه‌وه‌ش جارێكى
دیكه شارهزایانو پسپۆرانى بانكیى، بۆچونیان وایه، له‌و مه‌رجانه‌ى كۆمپانیا ئهمریكیهكه
سه‌پاندویه‌تى، تەنهاو ته‌نها پێنج بۆ شەش بانکی عێراقی ئەو مەرجانەیان تێدایە.

تەنها 36 مانگ
(سێ ساڵ) مۆڵەت بۆ بانکەکان دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە، کە ڕەنگە بۆ
48 مانگ (چوار ساڵ) درێژبکرێتەوە، دوای ئەو ماوەیە، پێشبینیدەکرێت نیوەی بانکەکان
دابخرێن، هەرکەسێکیش هەژماری بانکی، ڤیزە کارد، یان ماستەر کاردی لەو بانکانەدا هەبێت،
پێویستە بیگوازێتەوە بۆ بانکەکانی دیكه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 1,963 📊 Click Here