په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایده‌كات، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وهفدى ڕۆژئاواى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵوم عه‌بدى گه‌یشتوه‌ته دیمهشقو له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شهرعو ئه‌سعه‌د شهیبانیهوه پێشوازییان لێكراوه.
كهنداڵ جودى ده‌ڵێت:”وهفدهكهى ئیدارەی خۆسەر پێكهاتوه لهمەزڵوم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد، ڕۆهلات عەفرینو عوبەید حەمید میهباش”.
ده‌شڵێت، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کۆبونەوەی شاندى ڕۆژئاواى كوردستان‌و ئەحمەد شەرع دەستیپێکردوهو ئه‌مریكاش به‌شدارى كۆبونهوهكهیه”.
كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى كورد‌و ده‌سه‌ڵاتى سوریا له‌كاتێكدایه، شه‌وى ڕابردوو چه‌كداره‌كانى حكومه‌تى سوریا په‌لامارى گه‌ڕه‌كه كوردنشینهكانى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود-یان لهگهڕهكى حه‌له‌ب-دا‌و دواى به‌رگرییه‌كى توند، چه‌كداره‌كانى شه‌رع ناچاركران پاشه‌كشه بكه‌ن.
هه‌ر شه‌وى ڕابردوو، حكومه‌تى دیمه‌شق په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌نجامداوه‌و داواى دانوستان‌و گفتوگۆى به‌په‌له‌ى لێكردوه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى حهلهبو ناوچه‌كانى دیكه.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
