هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گیان لەدەستدانی حەوت شەرڤانی پشتڕاستكردەوەو ڕایگەیاند،” كە پێنجیان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشێکی داعش لەدێرەزور شەهیدبون و یەكێكیان لەڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەكانی سوریا لەدێرحافەرو ئەوەی دیكەش بەنەخۆشی، بەگوێرەی سەرچاوەکانی یش، لەشاری حەلەب ئاوارهبونێكی به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌وشاره‌دا ده‌ستیپێكردوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوەو ئاشكرایكرد،” حەوت لەشەڕڤانانمان شەهید بون، پێنجیان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشێکی ترسنۆکانەی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر شەهید بون، دوای ئەوەی بە قارەمانێتی و دڵسۆزییەکی تەواو بەرگرییان کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێک لەشەڕڤانانمان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لەناوچەی دێر حافر شەهید بو، لەکاتێکدا شەڕڤانێکی دیکە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە گیانی لەدەستدا.
هەسەدە لەڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەشكردوە، “گەرمترین سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری حەوت شەهیدەکە و سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین.
دەشڵێت، “بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی تاوانبارانی بکوژ و هەمو ئەوانەی لە بەها و دابونەریتە مرۆییەکان دەرچون، دادگایی بکەین لەڕێگەی ڕاونانی پاشماوەکانیان و لێدانی توند، تا لەناوبردنی کۆتای‌یان و ڕزگارکردنی ناوچەکەو جیهان لەخراپە و تاوانەکانیان”.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەکدارانی سەر بەحکومەتی سوریا ڕێگه‌ی دێرحافریان لەنێوان ناوچەكانى ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حەلەب داخستوەو ڕێگە بەهیچ كهسو پێداویستیه‌ك نادرێت به‌و ڕێگه‌ى تێپه‌ڕێت.
لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی سەرچاوەکانی ، لەشاری حەلەب ئاوارهبونێكى به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵكى ئه‌وشاره‌دا ده‌ستیپێكردوه به‌ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)دا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
