مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لایەنەکانی دیکە دەبێت بەرپرسیارێتیی دواخستنی پێکهێنانی کابینەی 10یەم لەئەستۆ بگرن، پارتی هەر لەسەرەتاوە ویستویەتی حکومەت زوو دروست بکرێت”.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێكدا ڕایگەیاند،”لایەنەکانی دیکە دەبێت بەرپرسیارێتیی دواخستنی پێکهێنانی کابینەی 10یەم لەئەستۆ بگرن، پارتی هەر لەسەرەتاوە ویستوویەتی حکومەت زوو دروست بکرێت.”
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشەوە دەڵێت، ئەنجامی هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوەو پارتی بەزیاتر لەملیۆنێک دەنگ، 27 کورسی بەدەستهێناوە، بۆیە دەستکاریکردنی ئەنجام قبوڵ ناکەن.
لەبارەی كاندیدی سەرۆک کۆمار، مەسرور بارزانی گوتی، جارێ زوە وەکو پارتی باسی ئەوە بکەن كاندیدیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجی پارتی بۆ بەشداریکردن لەحکومەت جێبەجێکردنی دەستورە.
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتیی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ-وه، “یەکێتیی سوربوو لەسەر هەندێ پۆست‌و پارتیش لەگەڵی بەخشندە بوو، بەڵام دوای هەڵبژاردن گفتوگۆکان جیاواز دەبێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
