خوێندراوەتەوە: (2)

ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ
تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجامدا
و تێیدا داوایکرد ئەمریکا بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” باڵیۆز تۆم بەڕاک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک ترەمپ-ی بێگەیاندین و
دەستخۆشی لێکردین بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی
تورکیا “.

ئەوەشیخستەڕوو،” لەپەیوەندییەکەدا ئاماژەمان بەوەدا
کە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشمان ڕاسپاردوە
ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا،
ئەوەی پێویستیش بێت لەمبارەیەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین “.

بارزانی وتیشی،” داوامان لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام
بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی
گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی “.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم باسی لەوەشکرد،” هەردوولا جەختمان
لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا
لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 2,157 📊 Click Here