دەم پارتی ئاشكرایكرد، سێ كاتژمێر‌و نیو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبونەوەو دەڵێت”سبەی شەممە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بەڕاگەیەندراوێکی نوسراو بڵاودەکرێتەوە”.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – دەم پارتی، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندی پارتەکە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، دوای سێ کاتژمێرو نیو کۆبونەوە، شاندەکە کۆتایی بەدیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێنا و دورگەی ئیمرالیی جێهێشت.
نوسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی دەڵێت، سبەی شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بەڕاگەیەندراوێکی نوسراو بڵاودەکرێتەوە.
شاندەکە پێکهاتبوو لە ەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
