خوێندراوەتەوە: (1.1K)

میدیای فەرمی سوریا
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەبارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی
هەسەدە بە سوپای سوریا ئاشکرادەکات و دەڵێت،” هیچ هێزێک نامێنێت بە ناوی هەسەدە
و ئاسایش “.

میدیای فەرمی سوریا
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،” رۆژی دوشەممەی ڕابردوو بەئامادەبونی
لایەنی ئەمریکی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا
کۆبونەوە، دواتر شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری سوریا کۆبونەوە و
لەسەر چەند پرسێک لەبارەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا رێککەوتون “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”
بەپێی رێککەوتنەکە، هێزەکانی هەسەدە بەشێوەی سێ فیرقە و چەند لیوایەک تێکەڵی سوپا
دەکرێن و لەناوچەکانی حەسەکە، ڕەققە و دێرەزۆر جێگیردەکرێن، فەرماندەکانیشی
لەلایەن هەسەدەوە دیاری دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی سوریا بەرەزامەندی هەسەدە
چەند بەرپرسێک لە رۆژئاوای کوردستان دیاری دەکات، بەو مەرجەی خەڵکی ناوچەکە بێت “.

میدیای سوریا دەڵێت، هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستانیش تێکەڵ بە ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی
ناوخۆی سوریا دەکرێن .

هەر بەپێی ئەو
زانیارییانە، دوای تێکەڵکردنی ئەو هێزانە، هیچ هێزێک بەناوی هەسەدە، یاخو ئاسایش
نامێنێت و سەرجەمیان ناوی ئەو فیرقە و هێزە ئەمنییانە هەڵدەگرن کە لەلایەن حکومەتی
سوریاوە دیاریکراون.

بەپێی وتەی ئەو
سەرچاوەیە، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دوایین کۆبونەوەیاندا رێککەوتون لەسەر
پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لە نزیکترین کاتتدا.

زانیارییەکان ئەوەش
ئاشکرادەکەن، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی ئەو هێزانە، پێکەوە لەچوارچێوەی
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدەدەن.

بەگوێرەی ئامارە
نافەرمییەکان، لەئێستادا هێزەکانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان
نزیکەی 100 هەزار شەڕڤانیان هەیە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 1,782 📊 Click Here