پهیام
مالیکی جەخت لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکاتەوە و دەستوەردانی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە. نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمەش سەرەڕای ئەو ئاماژە و هۆشدارییانەی کە لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ئاراستەی کراون. سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەش داوە، کە دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مافی “چوارچێوەی هەماهەنگی”یە و نابێت هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەردان لە بڕیارەکانیاندا بکات. مالیکی باسی لەوەش کردووە کە لۆژیکی گفتوگۆ دەبێت تەنها بژاردە بێت لە نێوان وڵاتاندا، نەک پەنابردن بۆ زمانێکی “سەپێنەر و هەڕەشەئامێز”.
