خوێندراوەتەوە: (1.5K)

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دانوستانەكانی ئاگربەست لەگەڵ ئۆكرانیا بەرەوپێشچوونی گەورەی تۆمار كردووە. ستیڤ ویتكۆڤ لە پۆستێكدا لە پێگەی ئێكس ڕایگەیاندووە، دانوستانەكانی ئەمریكا و ئۆكرانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دانوستانی قووڵ و جددیان كرددوە و پلانی ئاشتییان تاوتوێ كردووە كە لە 20 خاڵ پێكهاتووە، هەروەها بواری دۆسیە ئابوورییەكان تاوتوێ كراون. جێی باسە دانوستانەكانی ئەڵمانیا لەنێوان ئەمریكا و ئۆكرانیا ئەمڕۆش بەردەوامن، دوێنێش ڤۆلۆدیمێر زیلینیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا و جارید كۆشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆكان بەشدار بوون. هەرچەندە تا ئێستا هەنگاوەكانی داهاتوو و پێشنیازەكانی سەر مێزی دانوستان ڕوون نەكراونەتەوە بەڵام شاندی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، گەشبینە و ستیڤ ویتكۆفیش ڕایگەیاند: دانوستانەكان بەرەوپێشچوونی گەورەیان تۆمار كردووە. لەلایەكی دیكەوە بڕیارە ئەمڕۆ فریدریچ میرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پێشوازی لە ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەورووپا بكات و لەبارەی هەڵوێستەكانی ئەورووپا لەبارەی پلانی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا گفتوگۆ بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 73 📊 Click Here