سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری
تورکیای بڵاوکردەوە و دەڵێت، باس لەگرنگی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
کراوە، پرسی سوریاش تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو.
سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى
10ى 2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب
ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها
بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى
سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان
و پێشهاته‌كانى سوريايان تاوتوێ كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هه‌ردولا
ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان
نيشان دا بۆ برهوپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى
له بوارى ئابورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش
هاتوە،” هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى
نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى
توركييه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئابوريى ته‌واوى عێراقدايه. هه‌ردولا هاوڕا بون
كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سهقامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات “.
سەرۆکایەتی هەرێم
ڕاشیدەگەیەنێت، ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و
هه‌رێمى كوردستان دوپاتكرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردولادا
به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌م دا.
هاوکات، نێچيرڤان بارزانى دوپاتىكردهوه
كه توركيا دراوسێيهكى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر
بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
باس لەوەشکراوە، پاراستنى
ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دوايين
پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى
ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
