خوێندراوەتەوە: (957)

نەوەی نوێ لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ شاسوار
عەبدولواحید لەناو دادگای سلێمانی بەکەلەپچەکراوی ڕاکێشراوە و بەهۆیەوە دەستی
بریندار بوە، داواش دەکەن دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید بگوازرێتەوە بۆ بەغدا.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد،” لە پێشهاتێکى
مەترسیداردا، کاتژمێر 7ى بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکى ئەمنىی چەکداری سەر بەیەکێتیی
شاسوار عەبدولواحیدیان بە کەلەپچەکراوی و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکى پێشوەختەی خێزان
و هاوڕێکانى و پارێزەرە یاساییەکانى گواستەوە بۆ دادگا “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،” لەدادگاى سلێمانییش هێزێکى چەکدارى
یەکێتىی کە نزیکەى 50 کەس بوون، بەشێوازێکى ناشیاو مامەڵەیان دژی شاسوار عەبدولواحید
کردو ئەشکەنجەیاندا، بەشێوەیەک کە کەلەپچەى لەدەستکرابوو و بە کەلەپچەکە راکێشراوە
و بەهۆیەوە بریندار بووە، وەک ئەوەى تۆمەتبارێکى تیرۆر بێت، لەکاتێکدا ئەو تۆمەتەى
ئاڕاستەى کراوە پەیوەندیدارە بەرۆژنامەوانیەوەو سکاڵاکاریش لە دەزگاى دژە تیرۆرى یەکێتىی
کار دەکات، هاوکات شاسوار عەبدولواحید بەتوندى مامەڵەى لەگەڵ کرا، راکێشراو پاشان بەتوندی
پاڵی پێوەنراوە، لەکاتێکدا کە کەلەپچەکراو بوو، ئەم مامەڵەیەش بووە هۆکارى برینداربوونى
زۆرى دەستى “.
نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، ئەم رەفتارە تەنها نیشانەى رێزنەگرتن
نییە لە کەرامەتى مرۆڤ، بەڵکو پێشێلکارییەکى روون و ئاشکراى بنەما سەرەکیەکانى مافى
مرۆڤە، کوا مەردایەتیی و شەرەفى رکابەریى لەم کارەدا؟

لەڕاگەیەنراوەکەی نەوەی نوێ ئەوەش هاتوە،” کاتێک سەرکردەیەکى
سیاسیى مەدەنىی و بێچەک لەلایەن دەسەڵاتە سەرکەوتکەرەکەتانەوە دەستگیرکراوە، مەردایەتیی
و شەهامەتی ئەم رەفتارە نائەخلاقیە لەکوێدایە کە هەموو نەریت و یاساو رێسا ئاسمانیى
و زەمینیەکان رەتی دەکەنەوە و هیچ کەسێک قبوڵى ناکات “.

نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت،” دادگاى سلێمانى لە سەردەمى
بەناو دیموکراسیەتی بافڵ و قوباددا گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانى بەڵتەجییەکان، ئەوەى ئێستاش
ئەو دوو برایە بەسلێمانىی و خەڵکەکەى دەیکەن، رەنگدانەوەى رق و کینەیەکى قوڵە دژى ئەم
شارەو رۆڵەکانى “.

نەوەی نوێ باس لەوەشدەکات،” داوا لەهەموو باڵیوزخانەى
وڵاتان، ئەوانەى کە گرنگیی بە بەرگریکردن لە دیموکراسیەت لەهەرێمى کوردستان دەدەن،
بەجددى لەم کەیسە بڕوانن، چونکە ئێمە متمانەمان بە دادگاى سلێمانىی نەماوەو داوا دەکەین
هەموو ئەو کەیسانەى کە دژی شاسوار عەبدولواحید لەوێ سەیریان دەکرێت بگوێزرێنەوە بۆ
دادگاکانى بەغداد “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 186 Today: 1,794 📊 Click Here