خوێندراوەتەوە: (996)

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت ناوچەكە لە وێرانكارییەكانی جەنگ بپارێزرێت و ڕێگە لە هەر هەڵوێستێك بگیرێت كە زیان بە عێراق دەگەیەنێت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ شەو سوودانی میوانداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی كردووە و سەرەڕای سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، هەریەك لە لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆمار و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار بوون. بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەكە پشتیوانیی و پێشوازیی لە هەوڵەكانی دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران كردووە و ڕاشیگەیاندووە: دەبێت ناوچەكە لە وێرانكارییەكانی جەنگ بپارێزرێت و ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییش بۆ ڕێگری لە جەنگ بەرز دەنرخێنین. لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەو هەڕەشانەی دژی ئێران دەكرێن پێچەوانەی سەرجەم نەریت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانن و ڕەتیان دەكەینەوە. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕاشیگەیاندووە: پێویستە ڕێگری لە هەر لێدوان و هەڵسوكەوتێك بكرێت كە لەم دۆخەدا زیان لە بەرژەوەندیی عێراق دەدات. لەبارەی دۆسیەی گواستنەوەی دەستگیركراوانی داعشیش لە سووریاوە بۆ عێراق، هاوپەیمانییەكە ڕایگەیاندووە: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئەركی خۆی هەڵبستێت و وڵاتانی ئەورووپا ئەو داعشانە وەربگرنەوە كە خەڵكی وڵاتەكانیانن بۆ ئەوەی دادگایی بكرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 153 📊 Click Here