هاووڵاتیان لەسەر ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ دەدوێن و دەڵێن، “ڕێککەوتنەکە خۆشحاڵی کردووین و بەهیواین هەردوولا پێیەوە پابەندبن، ئەگەر هەردوو حكومەت بە تایبەت هەرێم جددی بێت، ئەوا ڕادەستكردنی نەوت هەنگاوە دروست و ڕاستەكەیە”. لە بەرانبەردا بەشێكی دیكەیان گەشبین نیین و دەڵێن، ئەم هەنگاوە بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و دوای هەڵبژاردن كێشە و ئاریشەكان سەرهەڵدەداتەوە.