خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دیمه‌شق مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده ده‌سه‌پێنێت و واشنتنیش هۆشداری له كۆتا ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی سوریا وه‌ك مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی له دانوستانه‌كاندا، داوای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات – هه‌سه‌ده ده‌كات به هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی، سیاسی و سه‌ربازییه‌كانییه‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌م مه‌رجه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده‌وه به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێو لیژنه‌ی سیاسیی شانده‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌په‌گه و لایه‌نه‌كانی دیكه كه ترسیان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی پێكهاته‌ی ئیداری و ئه‌منیی ناوچه‌كانیان هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیدا له دیمه‌شق، به ڕوونی به سه‌ركردایه‌تیی هه‌سه‌ده‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه كۆتا ده‌رفه‌ته. تۆم باراك هۆشداری داوه كه ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، ئه‌وا واشنتن و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هیچ پاراستنێكیان بۆ دابین ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێكی گه‌وره بۆ سه‌ر كوردانی ڕۆژاوا لێكده‌درێته‌وه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 219 Today: 1,257 📊 Click Here