خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ـ هەردی حەسەن:

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە بەهۆی بەردەوامی بارانبارین، تاوێرە بەردێکی گەورە ئاستەنگی زۆری خستوهتەسهر ڕێگەی شوفێرانی کۆیه بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین.

کۆسار محه‌مەد بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی قەزای کۆیە بەی ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کەوا تاوێرێکی گەورە کەوتوهتەسەر ڕێگه‌ی سەرەکی هاتوچۆی چیای هەیبەت سوڵتان بەدیوی چنارۆکدا کە ئاستەنگی زۆری بۆ شوفێران دروستکردبوو، تیمێکمان ڕەوانەکردو لەئێستادا سەرقاڵی پاکردنەوەی ڕێگاکەن”.

وتیشی، “لەمکاتەی ئێستادا کە بارانبارینەو ساڵانەش هه‌ر له‌م وهرزهدت چەندجارێک چیاکە توشی داڕمان دەبێت‌و زۆرجاریش تاوێرەبەرد دەکەوێتەسەر ڕێگاکە بەوهۆیەوە داوا لەشوفێران دەکەین بەوریاییەوە بەو ڕێگەیه‌دا هاتوچۆ بکەن بۆئەوەی ڕوداوی نەخوازراو ڕونەدات”.

ڕێگەی چیای هەیبەت سوڵتان لەسنوری قەزای کۆیەو ڕێگه‌یەکی سەرەکی هاتوچۆی گرنگی نێوان کۆیەو دەڤەری ڕاپەڕینو سلێمانی‌و سۆران‌و ناوچەکانی دیكه‌یه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here