بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی
سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان لەسنوری پارێزگای
کەرکوک و سلێمانی سێ تیرۆریست دەستگیربکەن، هەروەها بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزێکی تایبەتی
ئەمریکا کێوماڵی ناوچەی شوان کرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژی
٢٠٢٥/٩/١٨ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی
هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش توانیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن .
ئەوەشیخستەڕوو، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی
تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، توانرا شوێنی دوو تیرۆریستی تر لەسنوری
پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەردوو
تیرۆریست دەستگیرکرا، کە لەماوەی ڕابردودا چەکداری داعش بون و لەئێستاشدا کاری ڕێکخراوەییان
بۆ ئەو رێکخراوە کردوە و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بیری توندڕەویان بڵاوکردوەتەوە.
دەزگای ئاسایش دەڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە
٢٠٢٥/٩/٢١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی
کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا، توانیان لەسنوری ناوچەی شوان کێوماڵی
بەرفراوان ئەنجام بدەن و چەندین شوێن و حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبەرن.
بەپێێ ڕاگەیەنراوەکە، لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی (٢)ی
تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
