خوێندراوەتەوە: (1.7K)

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، هه‌سه‌ده ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکانی دێرەزور بەحکومەتی سوریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لەدوو ڕۆژی ڕابردودا ئامادەییان دەبڕیوە بۆ ڕادەستكردنی نەوت لەكێڵگەكانی دیرەزور بەحكومەتی سوریا.

لەڕاپۆرتەكەشدا ئەوە هاتوە، بەو مەرجە نەوتەكە ڕادەست دەكرێت، ڕێژەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بازاڕ بهێڵێتەوە.

لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، لێکتێگەیشتنەکە سەبارەت بەنەوتی دێرەزور لەکۆبونەوەی هەفتەی ڕابردوی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەدیمەشق هاتوه‌ته ئاراوه.

هەروەها باس لەوەشكراوە، بڕیارە بەم نزیکانە لیژنەیەکی سەربازی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا بچنە دیمەشق.

لەڕاپۆرتەكەدا بەپشت بەستن بەڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی سوریا ئاماژە بەوەكراوە، دیمەشقی پایتەختی سوریا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا شایەتی چالاکی دیپلۆماسی چڕ بوە، ئەوەش بریتی بوو لەکۆبونەوەی نێوان ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سوریا‌و شاندێکی ئەمریکا کە پێکهاتبوو لەتۆماس باراک، نێردەی تایبەت و براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بەئامادەبونی وەزیرانی کاروباری دەرەوەو بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتی.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندوە، شه‌رع لەدیمەشق لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوەتەوە، بەئامادەبونی نێردراوانی ئەمریکا، لەپاشخانی هەڵکشانی ئەم دواییەی گرژییه‌كانی حەلەب، ئەوە دوەمین کۆبونەوەی نێوان هەردولا بوو لەدوای مانگی ئازاری ڕابردوەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here