خوێندراوەتەوە: (572)

لەنوێترین پەرەسەندنی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی چونە بواری جێبەجێکردنەوەدا، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەدابینکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بەفەرمی ئاشكرایكرد، بڕی 43 ملیار‌و 94 ملیۆن‌و 141 هەزار دینار، وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار، بەشێوەی کاش خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی.

ئەم هەنگاوە تەنها ژمارەیەکی دارایی نییە، بەڵکو وەڵامێکی خێرا‌و کردەیی هەرێمی کوردستانە بۆ بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

لەکاتێکدا شەقامی کوردی بەپەرۆشەوە چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلی موچەیە، ئەم ڕادەستکردنە دەبێتە کلیلی کردنەوەی دەرگا داخراوەکان‌و نەهێشتنی ئەو بەربەستە یاسایی‌و داراییانەی کە زۆرجار دەبنە هۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران.

شارەزایان پێیانوایە، ئەم هەنگاوە نیشانەی نیازپاکی‌و پابەندیی هەرێمە بەڕێککەوتنەکان، کە چاوەڕواندەکرێت ببێتە هۆی خێراکردنی پرۆسەی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوەو سەقامگیریی زیاتر بۆ بژێوی هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 209 📊 Click Here