خوێندراوەتەوە: (1.1K)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به دراون، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا سه‌ردانى دورگه‌ى ئیمراڵى ده‌كات بۆ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، میت ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردوه‌و ته‌واوى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنه‌كه‌ش به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئیمراڵى.

لهسهرچاوهى ئاگادار‌و تایبه‌ته‌وه، كۆتا وردەکارییەکان سه‌باره‌ت بهسەردانی کۆمسیۆنی ئاشتی‌و برایەتی بۆ ئیمراڵی ئاشكراده‌كات.

بەگوێرەی کۆتا زانیارییەکان، ئەمڕۆ داواکارییەک پێشکەش بەوەزارەتی دادى توركیا دەکرێتو دیدارەکە لەنێوان ڕۆژانی دوشەممە یان سێشەممەدا ئەنجامدەدرێت.

ئه‌وه‌شى زانیوه، “ئەندامانی کۆمسیۆنهكهى په‌رله‌مانى توركیا، بەهێلیکۆپتەرى سه‌ربازیى سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەنو دەزگای هەواڵگریی میت هەموو ئامادەکارییە تەکنیکییەکان ڕێکدەخات‌و له‌ئێستاشه‌وه ده‌ستیپێكردوه”.

هه‌روه‌ك زانیاریى ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتوه، “کۆبونەوهى نێوان كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا‌و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بەڤیدیۆ، وێنەو تۆماری دەنگی تۆماردەکرێت، بەڵام بۆ ڕای گشتیی بڵاوناکرێتەوە”.

وا چاوهڕواندەکرێت له‌ده‌م پارتى، گوڵستان کڵچ هاوسەرۆکی پێشوی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان‌و سەرۆکی گروپی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا، لهپارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست (مەهەپە) فەتحی یه‌ڵدز جێگری سەرۆکی پارته‌كه‌و لهئاكپارتیش حوسێن یایمان پەرلەمانتاری ئه‌و پارته به‌شداریی بكه‌ن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 242 Today: 2,222 📊 Click Here