خوێندراوەتەوە: (1.1K)

محەمەد حەکیم وتەبێژى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان لە ێکدا سوپاسى دەنگدەرانى تایبەت دەکات کە متمانەیان بە کۆمەڵ بەخشیوە. وتەبێژى کۆمەڵ ڕاشیگەیاندووە دەنگدانی سەدان کارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی تر لە دەنگدانی تایبەت بە کۆمەڵ، کە ئەندامی ئێمە نین، ئاماژەی متمانەی خەڵکە بە ئێمە و ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و نایدۆڕێنین.

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لە كۆی ملیۆنێك و 313 هەزار كەس كە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەبووە، یەك ملیۆن و 104 هەزار و 816 كەس دەنگیان داوە.

لەلایەكی دیكەوە، نەبەرد عومەر لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆن ڕایگەیاند: لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، لە كۆی 276 هەزار و 613 كەس كە مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، 271 هەزار و 269 كەس دەنگیان داوە. رۆژى 9ى 11ى 2025 پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لەسەدا 82 بووە. پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە دەنگدانی نزیكەی 96%، بەرزترین ئاستی ڕێژەی بەشدارییان تۆماركرد.

سبەینێش 11ى 11ى 2025 پڕۆسەى دەنگدانى گشتى بۆ پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 2,086 📊 Click Here