خوێندراوەتەوە: (874)

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، سەرەڕای هەنگاوەکانی
پەکەکە بۆ پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، بەڵام دەسەڵات و حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرانبەری
کورد نەناوە و جدی نییە لە پرۆسەکەدا.

ئایشەگول دۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە ئاماژەی
بەوەکرد،” پەکەکە هەنگاوی ئەرێنیی ناوە بۆ پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، بە سوتاندنی
چەکەکانی و کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری کوردستان، بەڵام بە پێچەوانەوە دەسەڵات و
حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی و جدی لە بەرانبەردا بۆ کورد و پرۆسەی ئاشتی
نەناوە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمان،
ڕا و سەرنجی لایەنەکان و خەڵکی وەرگرتووە و بە بەرپرسیارانە مامەڵەی کردوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 2,210 📊 Click Here