خوێندراوەتەوە: (228)

په‌یام

شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاره‌با له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا. وه‌زاره‌تی كاره‌باش ده‌ڵێت: ئێستا دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌و، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌بای نیشتیمانی و پرۆژه‌ی ڕووناكی له زۆرینه‌ی هه‌رێمی كوردستان كوژیه‌وه و به‌شێكی زۆر له شاروشارۆچكه‌كان بێ كاره‌با بوون. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندووه، هۆكاری بڕانی كاره‌با زۆریی خواستی هاوبه‌شانی كاره‌بایه هه‌روه‌ها كێشه‌ی ته‌كنیكی هۆكارێكی دیكه‌یه. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له تۆڕی كاره‌با، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12، گرفتی پچڕانی كاره‌با له به‌شێك له پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی دروست بوو. وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: ئێستا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 86 📊 Click Here