خوێندراوەتەوە: (1.2K)

پهیام

زوهران مەمدانی کاندیدی دیموکراتەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی شارەوانی لە نیویۆرک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ههروهها کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی ڤێرجینیا و نیوجرسی بردنهوهیان بهدهستهێنا.

مەمدانی لە وتاری سەرکەوتندا بۆ لایەنگرانی سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند، هەروەها ڕایگەیاند کە سەرەتای مانگی یەک بە فەرمی وەک سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک سوێندی یاسایی دەخوات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئامادەبووان، لەنێو چەپڵە لێدانێکی پڕ لە جۆش و خرۆشدا، وتی “ئێوە ئەرکێکتان پێداوم بۆ گۆڕانکاری و بۆ سیاسەتێکی نوێ”، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردەوە بە باشترکردنی بارودۆخی شاری نیویۆرک.

بەگوێرەی ڕاپرسییە، مەمدانی تەمەن 34 ساڵ، کاندیدی پارتی دیموکرات، پێشەنگی ڕکابەرییەکەی گرتووە و پێش کاندیدی کۆمارییەکان کورتیس سلیوا و کاندیدی سەربەخۆ و پارێزگاری پێشووی نیویۆرک ئەندرۆ کوۆمۆی کەوتووە. بەم شێوەیە مەمدانی، دەبێتە یەکەم مسوڵمان كه پۆستی سەرۆکی شارەوانی گەورەترین شاری ئەمریکا بهدهست دههێنێت.

خەمڵاندنە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی نیویۆرک 50.4%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لەکاتێکدا ڕکابەرەکەی لە کۆمارییەکان 41.3%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و زیاتر لە 100 هەزار دەنگ پێشەنگی گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 174 📊 Click Here