خوێندراوەتەوە: (418)

هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا بڵاویانکردەوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە ڕۆژى 8 تا 23ى ئەم مانگە پشووى فەرمیی دەبێت. ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:- ڕاگەیەندراوی هاوبەش: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش پشوو دەبێت. 🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی پەروەردە ٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 279 📊 Click Here