خوێندراوەتەوە: (7.0K)


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لە بڕیاری بەشێک لە وڵاتان دەکات بۆ دانپێدانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تەموزی 2025، لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، “پێشوازی له راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دۆست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به دانپێدانانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، کە دیارترینیان فەڕه‌نسا، كه‌نه‌دا، ماڵتا، بەریتانیا، جگه له پورتوگال كه ده‌ستپێكردنی رێكاره فه‌رمییه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندووه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له مانگی ئەیلولی ئه‌مساڵ “.

وەزارەتەكە جەختدەكاتەوە، كە ئەم هەنگاوانە پاڵپشتییەكی گەورەن بۆ رەوتی نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین كه قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 2,793 📊 Click Here