خوێندراوەتەوە: (1.1K)

پاکستان ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکانی (٤) وڵاتی ناوچەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، هێشتا هیچ وەفدێکی ئەمریکی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران نەگەیشتووەتە ئیسلام ئاباد و پەیوەندییەکان لە ئاستی ڕاوێژکاریدا ماونەتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی نێوان تاران و واشنتن و ئاماژەی بەوە کرد، کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەیوەندییە کاراکانی لەگەڵ سەرکردایەتی ئەمریکا بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ پرسی شەڕی ئێران. سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی بەرەیەک لەلایەن وڵاتانی (پاکستان، تورکیا، سعودیە و میسر) لەژێر ناوی “هاوپەیمانی بەرگری”، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە باسکردن لەم بابەتە هێشتا “پێشوەختەیە” و پێویستی بە کات و هەماهەنگی زیاتر هەیە. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەریەکە لە ئەنقەرە، قاهیرە و ئیسلام ئاباد لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، لەسەر هێڵن و کار بۆ نزیککردنەوەی دیدگای لایەنە ناکۆکەکان دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 2,143 📊 Click Here