خوێندراوەتەوە: (1.0K)

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار، هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی گه‌یانده چه‌مچه‌ماڵ و زانكۆی چه‌رموو.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه” ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2025/12/16) د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد‌و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و سه‌رۆك و ڕاگری سه‌رجه‌م زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه؛ هاتنمان بۆ چه‌مچه‌ماڵ دڵنیایی دانه به‌خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وان ته‌نیا نین و هه‌مومان له‌زاخۆوه تاكو خانه‌قین به‌دڵ و گیان له‌گه‌ڵتانین”.

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له‌زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو وتیشی،” به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مرۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و زیانلێكه‌وتوان بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش لای ئێمه جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیره بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان”.

وتیشی،” وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی زانستی بۆ زانكۆی چه‌رموو و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ دابینكردوه‌و پێشكه‌شمان كردون”.

دوپاتیشیكرده‌وه كه، زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و وه‌زاره‌ت به‌بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار هاوكاری دارایی و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به‌زیان لێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری و زانكۆی چه‌رموو ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شداربین له‌گه‌ڵتان و كه‌مێك لهئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی زیانلێكه‌وتوان كه‌م بكه‌ینه‌وه”.

له‌میانی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یدا بۆ چه‌مچه‌ماڵ، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆك و ڕاگری زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان، له‌گه‌ڵ عه‌تا محه‌مه‌د كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی مرۆیی چه‌مچه‌ماڵ كۆبۆوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند، ئامانج له‌م سه‌ردانه گه‌یاندنی هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌ته به زیان لێكه‌وتوان و زانكۆی چه‌رمو و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی دوپاتكرده‌وه؛ هاوارییهكان بۆ چه‌مچه‌ماڵ و زانكۆی چه‌رموو به‌رده‌وام ده‌بێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 1,202 📊 Click Here