خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بارەگای بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،” ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام
دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا “.

بارەگای بارزانی باسی لەوەکردوە،”
بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی
مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە هەموو
عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات “.

ئەوەشیخستەڕوو، قسەکانی باخچەلی لەحاڵێکدایە
کە هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی مەسعود بارزانی گیرابوەبەر
بەپێی تەوافوقێکی پڕۆتۆکۆلی بوە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا،
لەگەڵ ئەوەشدا هەموجار لەکاتی سەردانی بەرپرسە باڵاکانی تورکیاش بۆ هەرێم یەکە سەربازییە
تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتون و هیچ گرفتێک ڕوینەداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەردانەکەی مەسعود
بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێ دەکات.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەشکردوە،”
ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردوە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام
دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,181 📊 Click Here