خوێندراوەتەوە: (1.2K)

پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ڵامى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ئه‌ندامێكى وهفدى دانوستانكارى پارتى ده‌ڵێت، “وه‌كو پارتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وەزارەتی ناوخۆ ناده‌ین بەیەكێتییو دانوستانیشی لەسەر ناكه‌ین”.

دڵشاد شەهاب ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكردوه، “ڕای فەرمی پارتی لەبارەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە، نایدات بەیەكێتییو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستانیشی لەسەرناكات”.

دڵشاد شەهاب لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیاى نزیك لهحزبهكهى وتویهتى، “وەزارەتی ناوخۆ یەكێكە لەگرێكوێرەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێ، بەڵام هێشتا لەدانوستانداین”.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “هێشتا لەقۆناغی ڕاگۆڕینەوەین لەگەڵ یەكتر، بەڵام ڕای فەرمی پارتی لەبارەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە، ئەو وەزارەتە نادات بەیەكێتییو دانوستانیشی لەسەرناكات”.

دوو ڕۆژ پێش ئێستاش، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌په‌یامى ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى حزبه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، “ئێمە چەند بەڵێنێکمان بەئێوە داوە، هەتا من قەناعەت بەو پۆست‌و ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بۆ دروستکردنی حکومەت دەکرێت، هەروەها هەتا من قەناعەت نەکەم کە ئەم حکومەتە لەحکومەتەکانی دیکە جیاواز دەبێت‌و ئێمە نەتوانین بەڵێنەکانمان بەگوێرەی پێویست جێبەجێبکەین، دڵنیابن پێکهێنانی حکومەت هەر دوادەکەوێت، گلەیی مەکەنو سوپاسمان بکەن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 677 📊 Click Here