مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتیی کوردستان هۆشداری دەدات لەهەوڵدان بۆ
گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت” هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت
“.
مەکتەبی سیاسی پارتی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” لێرە و لەوێ
گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان
و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین،
کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی
قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین “.
مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەکرد،” لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری
لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسی جدیمان
دەبێت “.
ئەوەشیخستەڕوو، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە
ڕێكەوتی (11ـی11ـی 2025) لە كەشوهەوایەكی
دیموكراسیانە و ئازادانە و بە ڕێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا و، لیست و قەوارە سیاسییەكان
و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی
فەرمی ڕاگەیاند.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
