
پشتیوان سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌یكات هیچ حكومه‌تێك به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یكردووه، ده‌شڵێت: “هیوادارین مووچه به دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پشتیوان سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: “ده‌بوو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه بكرایه و له ئێستادا چاوه‌ڕێین له‌و چه‌ند رۆژه‌دا چاره‌سه‌ر ببێت”.
وتیشی: “هیوادارین ئه‌و دانیشتن و كۆبوونه‌وانه‌ی هه‌یه له‌ڕووی یاسایی و ده‌ستووری و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی بگه‌نه ئه‌نجام، چونكه ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێین چاره‌سه‌ر نابێت”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “مووچه مافی خه‌ڵكی كوردستانه و ناكرێت به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت”.
پشتیوان سادق كه هاوكات وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستانه باسی له‌وه كرد كه “ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات هیچ حكومه‌تێك به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یكردووه”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه “هیوادارین مووچه به دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت”.
