دەسەڵاتدارانی سوید هەینی ڕابردوو، بەفەرمی لەدادگا تۆمەتی زۆر قورسیان ئاڕاستەی پوییا شافعی (29 ساڵ) کردوە، کە یەکێکە لەنزیکترین کەسەکانی ڕەوا مەجید سەرۆکی تۆڕی تاوانکاریی فۆکسترۆت، ئەمە دوای گەیشتنەوەی شافعی بۆ سوید لەم هەفتەیەدا، کە لەهەرێمی کوردستانەوە ڕادەستکراوە.
میدیای سویدی دەڵێت؛ گومانی لێدەکرێت کە شافعی هەماهەنگی سەرەکی بوبێت لەپشت بەشێکی زۆری شەپۆلی توندوتیژیی خوێناویی سەرەتای ساڵی 2023 لەسوید، کە بەهۆی ململانێی نێوان تۆڕەکانی “فۆکسترۆت”و “دالین”ەوە دروستبوو.
لەدانیشتنێکی دادگادا کە لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەڕێوەچوو، بڕیاردرا شافعی بەشێوەی کاتی زیندانیبکرێت لەسەر تۆمەتەکانی وەک هەوڵی کوشتن، ئامادەکاریی بۆ کوشتن، هاندان بۆ کوشتنو تاوانەکانی چەکو مادە هۆشبەرەکان کە “زۆر مەترسیدارن”.
لیستی تۆمەتەکان 10 تاوان لەخۆدەگرێت کە لەنێوان مانگەکانی یەکو حەوتی 2023 لەستۆکهۆڵمو سوندسڤاڵ ڕویانداوە، لەوانەش هەوڵی تیرۆرکردنو تەقینەوە.
شافعی ساڵی ڕابردوو لەهەرێمی کوردستان دەستگیرکراو بەداوای فەرمی داواکاری گشتیی سوید ڕادەستکراوەتهوه.
پۆلیسی سوید وەسفیدەکات بەکەسایەتییەکی کاریگەر لەتۆڕەکەداو پێشتریش لەگەڵ ڕەوا مەجید لەههرێمى کوردستان لەوێنەکاندا دەرکەوتوە، ئەمەش گومانەکان لەسەر ڕۆڵی سەرەکیی ئەو زیاتر دەکات.
هێنریک سۆدەرمان داواکاری گشتیی ڕایگەیاندوە، لێکۆڵینەوەکان ئێستا “کاریگەرتر” دەبن بەبونی تۆمەتبارەکە لەخاکى سویددا.
شافیعی لەساڵی 2022 بەغیابی بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەتاوانی زۆر قورسی مادە هۆشبەرەکانو چەک دادگاییکراوە.
بهگوێرهى وتەی داواکارانی گشتیی، ئەو مامەڵەی لەگەڵ بڕێکی زۆر لەکۆکاینو ئەمفیتامینو حەشیش لەگەڵ چەکی ئاگرینی مەترسیداردا کردوە.
پۆلیس لەساڵی 2019وە شافیی خستوهتە لیستی گرنگیدانی تایبەت بەتاوانبارە مەترسیدارەکانەوە، ئەمەش بەهۆی مێژوی تاوانکارییە هەمەچەشنەکەیەوە، کە بریتییە لەدەستدرێژیکردنەسەرو دزیکردنو هەڵگرتنی چەکو مادەی هۆشبەر.
ئەوەبوو لەسەرەتای ساڵی 2024 لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا کە دەمێک بوو پۆلیسی سوید گومانی هەبوو نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، هەروەک لەمانگی 10ی ئەمساڵ گەڕێنرایەوە سوید.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
