خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات لەڕونکردنەوەیەکدا دڵنیایی داوەتە هاوڵاتیان کە هیچ هاوبەشێکی پرۆژەی ڕوناکی، یەکەی زیادەی بۆ هەژمارناکرێتو هیچ داشکاندنێکیش نافەوتێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات ـ سلێمانى، ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەپسوڵەی نوێی کارەبا تایبەت بەپڕۆژەی ڕوناکی بڵاوکردوەتەوەو تێیدا چۆنێتیی داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ سێ مانگی سەرەتای پڕۆژەی ڕوناکیی شیکردوەتەوەو جەختیکردوەتەوە، هیچ هاوڵاتییەک یەکەی زیادەی بۆ هەژمارنەکراوە.

دەقی ڕاگەیهندراوی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات:
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە لەپسوڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بەناوی “قەرزی نوێ”، کاتێک لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕوناکی واسڵدەکاتو دەچێتە ئەو بەشەوە، لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆدەکرێتەوەو دەچێتە خانەی “پارەی داواکراو”.

خانەی “قەرزی کۆن”یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاوڵاتی پێش پڕۆژەی ڕوناکی لەسەری کەڵەکە بوەو نەیداوە، بەڵام “قەرزی نوێ” لەگەڵ بەهای خەرجی کۆدەکرێتەوەو دەبێت بە”کۆی پارەی نوێی داواکراو” کە هاوڵاتی دەبێت بیدات.

سەبارەت بەداشکاندنەکانیش بۆ ماوەی سێ مانگ بەبڕی جیاواز داشکاندن هەیە، هەموو هاوبەشێک 30 ڕۆژی سەرەتای پڕۆژەی ڕوناکی 50٪ داشکاندنی بۆ دەکرێت، واتە ئەگەر هاوڵاتییەک ماوەی پسوڵەکەی 45 ڕۆژ بێت، 18 ڕۆژی پرۆژەی ڕوناکی بێت، ماوەی 18 ڕۆژ داشکاندنی 50٪ی بۆ دەکرێتو بۆ مانگی داهاتوو 12 ڕۆژی دیکە چەند یەکەی سەرفکردوە بەهەمانشێوە 50٪ داشکاندنی بۆ دەکرێت 18 ڕۆژەکەی تر بەڕێژەی 25٪ داشکاندنی بۆ دەکرێت، بۆ داشکاندنی 15٪ بەهەمانشێوەیە، واتە هیچ داشکاندێکی نافەوتێت.

بۆ زانیاریی هەمولایەک لەپسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان (400) وەحدەی یەکەمی بە(72 دینار) ناکات، چونکە بەشێکی لەیەکەی سەرفکراوی بەنرخی کۆن بۆ ئەژماردەکرێت.

دوبارە دڵنیایی دەدەینەوە هاوڵاتیان کە هیچ هاوبەشێکی کارەبا “یەکەی زیادە”ی بۆ هەژمارناکرێتو هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 2,630 📊 Click Here