كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لەسبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و كەشناسێكیش دەڵێت، بەراورد بەپلە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ 3 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوەو پێبینیش دەكات، لەكۆتاییەكانی ئمە مانگەدا شەپۆلێكی سارد ڕوبكاتە ناوچەكان و “شەخسە” ڕوبدات.
كەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،” سبەینێ پلەی گەرما یەک دوو پلە بەرزدەبێتەوەو ئەمڕۆش لەگەرمترین ناوچەکانی هەرێم لەخوار ٣٥ پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە”.
هاوكات، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند،” لەسبەینێ ڕۆژی پێنج شەممە و ڕۆژی هەینی و شەممە پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە”. دەشڵێت،” خۆتان بۆ دوەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ ئامادە بکەن ، لە 30/9 و ڕۆژانی سەرەتای مانگی 10 دوەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ لەوشکانیەوە ڕودەکاتە ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زیاتر دادەبەزن و ڕەنگە ئەمجارە شەخسە بکەوێت و بەروبومی جوتیاران زیانیان پێبگات”.
سەبارەت بەباران بارین ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،” بارانێکی باش و دڵخۆشکەر دەرنەکەوتوەو ئەوەیشی هەیە تەنها بارانێکی کەمە دانراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان ئەویش تا ئێستا ئەگەرە ، پایزێکی وشک و کەم بارانی و سارد دەبێت بۆیە سەبارەت بە باران بارین هەرچی بڵین زوە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
