لە کاتی راماڵینی بەفر لە زینی وەرتێ، پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر زنجیری شۆفڵێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. لەکاتی ڕاماڵینی بەفر و پاککردنەوەی ڕێگای گشتی، پێشمەرگەیەک بەناوی سەلیم حسێن کەوتە ژێر تایەی شۆفەڵی وەزارەتی پێشمەرگە و گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕاپەرین کرا. (سەلیم حسێن گەڵاڵی) پێشمەرگەی فەوجی یەکی لیوای حەوتی پیادەی سۆران، لە زینی وەرتێ پێشمەرگەبووە و خێزاندارە و خەڵکی گوندی گەڵاڵەیە لە باڵەکایەتی، لەئێستاشدا دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە.
