خوێندراوەتەوە: (5.3K)

_

پێشەوا هەورامانی وەک نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و سەرەخۆشیی و هاوخەمی مەسرور بارزانی بە خانەودەی هەردوو شەهیدەکەی ڕووداوی ئاگرەکەی پاریزگاکە گەیاند.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕووداوی ئاگری پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەمڕۆ هاتووینەتە پارێزگای هەڵەبجە، پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە خانەوادەی هەر دوو شەهیدەکەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هەڵەبجە بگەیەنم.

ئاماژەی بەوەش دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران، لە سەرەتای ڕووداوەکەوەکەی هەڵەبجە لە خەت بوو، بە پەرۆش بوو. هەروەها وەزیری ناوخۆ لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر خەت بوو بۆ ئەوەی کە هەموو پێداویستییەک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی هەڵەبجە دابین بکرێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو کەسەی کە خۆبەخش بوو و بەهۆی ئەم ڕووداوەوە شەهید بوو، وەزیری ناوخۆ، لەگەڵ نەخۆشخانەکە قسەی کردووە، بۆ ئەوەی مافێکی بۆ دابین بکرێت و لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆی جێبەجێ دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هەڵەبجەیە و پاڵپشتی پارێزگار و هەروەها ئەو خۆبەخشانەیە کە هاوکار بوون، تیمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرگریی و فریاکەوتن و ئەوانەی کە خۆیان خستە نارەحەتی و سەختییەوە بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە زیاتر تەشەنە نەکات و کۆنترۆڵ بکرێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا ئاشکرای کرد: “ئەمڕۆ شاندی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوەیان هەیە، پێش ئەوەی بێمە ژووری کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی، بە نامە قسەم لەگەڵ تیمی حکومەت کرد، گفتوگۆیەکی جددی و کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکەن، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئێمەش ئامادەیە، کەی پێویست بکات و داوا بکرێت، لە وەختی خۆیدا دەنێردرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,386 📊 Click Here