خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرباری ئەوەی شەوی رابردوو لیژنەی تایبەت
بە لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردەوە و
باسی لەوەکرد کە هێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراق و لە قەزای خورماتوەوە
ئەنجامدراون، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم – پارتی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە
دەخاتە ئەستۆی لایەنی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی ئاسایش “دانپێدانانی”
نێچیرڤان عیسا، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوەدەکات کە
ناوبراو “بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی رۆڵیان هەبوە لە تێکدانی
ئارامی پارێزگای هەولێر و هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندن و دروستکردنی پێشوی
و ئاڵۆزی لە گوندی لاجان و قەزای خەبات”.

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەنجومەنی
ئاسایش-پارتی ئاماژە بەوەدەکات، گرژییەکانی گوندی لاجان درێژراوەی ئەو پلانەیە کە ماوەیەکە
لەلایەن لایەنی ناوخۆیی و دەرەکییەوە دژی هەرێمی کوردستان دانراوە و بە هێرشکردنەسەر
کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,984 📊 Click Here