خوێندراوەتەوە: (1.5K)

پەرلەمانتارانى هەڵوێست و کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ گەڕانەوەى ئەو گەنجانەى هەرێم دەکەن کە لە لیبیان و ڕێگەیان لێگیراوە. ئەو پەرلەمانتارانە کە پێکهاتبووین لە د. غالب محەمەد و د.رێبوار کەریم لە فراکسیۆنى هەڵوێست و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ کەیسی ئەو گەنجانەی هەرێم کە لەوڵاتی لیبیا ڕێگەیان لێگیراوە، سەردانی سەفارەتی لیبیایان لە بەغداد کرد و لەگەڵ سەفیری لیبیا لە عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە داواکرا بە زووترین کات کار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانە. سەفارەتی لیبیاش بەپەرۆش بوون بۆ ئەو دۆسیە و بەڵێنیاندا هاوکاری تەواوبن، پێشتریش بەشێک لەوگەنجانە گەیشتونەتە سەفارەتی عێراق لە لیبیا کە ژمارەیان ( ١٥٧) کەس بووە و لەماوەیەکی کورتدا بەدیداری کەسوکاریان شاد بوونەتەوە، ئەو بەشەى دیکەیان کە ماون بەهەموومانەوە لە هەوڵی گەڕاندنەوەیاندا دەبین بۆ سەفارەتی عێراق و لەوێوە بۆ هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 1,782 📊 Click Here