هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ڕایگەیاند، ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن بێت”.
ئەمڕۆ، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به(وه‌كاله‌ت)، پێشوازیی لهچاشوا هاریسۆن هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی مێژویی و به‌هێزی نێوان گه‌لی كورد‌و ئه‌مریكا، باس له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت كراوە.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه كه” هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق خۆشحاڵیی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نراوه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ڕێكه‌وتنه سێ لایه‌نه به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن بێت و چاره‌سه‌ری ئاسته‌نگ و هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه‌ش بكرێت كه دێته به‌رده‌می ڕێكه‌وتنه‌كه. هاوكات پشتیوانی له‌وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات”.
چاشوا هاریسۆن وتیشی،” بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی ستراتیژیی و گرنگه له‌لای ئیداره‌ی ئه‌مریكا”.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاندوه كه” به‌شێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌كنیكییه‌كان و بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش كرد بۆ پابه‌ندبونیان به‌ڕێكه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵ و كۆمپانیای سۆمۆو كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
