خوێندراوەتەوە: (951)

بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە رێكکەوتنەکەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق
دەکات و دەڵێت،” ئێمە قوڵایی
ستراتیجی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا دەبینین و لەو رێگایەوە دەتوانین خزمەتی
خەڵک و هەرێمەکەمان بکەین “.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەم، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان دەکەم و سوپاسیان دەکەم بۆ پشوودرێژییان “.

ئەوەشیخستەڕوو،” هەمیشە باوەڕمان
وابووە و داکۆکیش لەسەر ئەوە دەکەین کە دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ
یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانمان
“.

سەرۆکی یەکێتی
باسی لەوەشکرد،” هیوادارین ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکە
خۆشەویستەکەمان و دادپەروەری هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایستە
داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور “.

لەکۆتایی
پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی وتی،” دەستخۆشی لە هەرکەسێک دەکەین کە هاوکار بووە
بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە لەگەڵمان “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,399 📊 Click Here