خوێندراوەتەوە: (1.2K)

چوارچێوەی هەماهەنگیی كە لە زۆربەی لایەنە شیعەكان پێكدێت لە راگەیەنراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ هەناردەكردنی نەوت لە جەیهانەوە پابەندی سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵ بن. ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت پێویستە بەهاوبەشی بێت لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستاندا، بۆیە داوا دەكەن بۆ بەرژەوەندی نیشتمانیی كاری پێكەوەیی بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە. چوارچێوەی هەماهەنگیی جەختى لەوەشکردووەتەوە، پێویستە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێر بە رۆحیەتێكی هاوبەشی نیشتمانی و لێپرسراوێتییەوە ئەنجامبدرێت كە گەرەنتی پاراستنی سامانی نیشتمانی و پەرەپێدان و سەقامگیری ئابوری لە وڵاتدا بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 2,674 📊 Click Here