خوێندراوەتەوە: (1.4K)

په‌یام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایده‌گه‌یه‌نێت: په‌كین هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه یاساییه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر. گۆ جیا كۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند: په‌كین هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له به‌رژوه‌ندییه یاساییه‌كانی ده‌گرێته به‌ر، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتیشی: په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كی نێوان چین و ڕووسیا به‌پێی یاساكانی بازرگانی جیهانییه و هیچ لایه‌نێكی سێیه‌م ناكاته ئامانج، هۆشداری له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌وباره‌یه‌شه‌وه دا. گۆ ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی چین له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا دا، وتیشی: سیاسه‌تێكی بابه‌تی و بێلایه‌ن په‌یڕه‌و ده‌كات، هه‌وڵ بۆ گفتوگۆ و ئاشته‌وایی ده‌دات، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌شتاهه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2025دا، هه‌لێكه بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ ڕێكخراوه‌كه و پته‌و كردنی پابه‌ندبوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئامانج و به‌ڵێننامه‌كانی. لێدوانه‌كه گۆ له وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه بوو كه دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌هۆی كڕینی نه‌وتی ڕووسیاوه ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له چین و هیندستانی كردبوو، هه‌روه‌ها وای دانابوو ئه‌و وڵاتانه هاوكارن بۆ پاره‌داركردنی به‌رده‌وامی جه‌نگ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 257 Today: 1,754 📊 Click Here