خوێندراوەتەوە: (850)

وەک ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەى مانگى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕاهێنان بە 230 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن دەكرێت. وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەڕۆژی شەممەوە قۆناغی یەكەمی ڕاهێنان بە كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستی پێ كردووە و ڕاهێنانەكان بە سێ قۆناغ بەڕێوە دەچن. جومانە غەلای ڕاشیگەیاند: 230 هەزار كارمەند رۆژی دەنگدان بەشداری لە ڕاهێنانەكاندا دەكەن و كۆتایی ئەم مانگە ڕاهێنانەكان تەواو دەبن. رۆژى 11ى تشرینى دووەمى 2025 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەدەچێت و كۆمەڵی دادگەریش بە لیستی ژمارە 285 چووەتە ناو پرۆسەكەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 513 📊 Click Here