خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ڕاوێژکاری دارایی و ئابوریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جیاوازی لەنێوان بەهای چاپەكانی ۆدلاردا ڕەتدەكاتەوەو دەڵێت، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لەبازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت یه‌ك به‌هایان هه‌یه‌و هەمان هێزی یاساییان هەیە.

مهزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابوریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لەبازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، هەمان هێزی یاساییان هەیەو هەر جیاوازییەک لەنرخدا بەپارەسەندن و فێڵکردن لەبازاڕە نافەرمییەکاندا دادەنرێت و سەرپێچییەکی یاسایی ئاشکرایە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەسەڵاتە داراییەکان ڕێگەی فەرمییان بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییان لەسەر هەر کارێکی نایاسایی لەبازاڕی دراودا داناوەو بەردەوامن لەزیادکردنی چاودێری بەسەر دەروازە داراییەکاندا.

ئەمە دوای ئەوەدێت، لەبازاڕەكانی عێراقدا مامەڵەی جیاواز بەچاپە كانی دۆلار ئەمركییەوە دەكرێت كەبەهۆیەوە زیانی گەورە بەر مامەڵەكاران و هاوڵاتیان كەوتوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,158 📊 Click Here