هەواڵى سیاسی
ڕۆژنامەکانى ئیعتیماد، کەیهان، جەوان/ هێرش دەکەنە سەر ڕوحانی و زەریف
پەرلەمانتاران ڕەخنەیان لە سیاسەتی ئابووری و دەرەوەی حکومەتی پێشوو گرت.
بەشێک لە پەرلەمانتاران جەختیان لەوە کردەوە کە بڕیارەکانی حکوومەتی پێشوو ئیعتباری
نێودەوڵەتی ئێران کەمکردووە و پێویستە پەرلەمان سیاسەتی دەرەوەی نوێ دابڕێژێت.
ڕۆژنامەى شەرق/ ڕەخنەگرتن لە سیاسەتکردن لە پەرلەمان
دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان، لەجیاتی ئەوەی بیرهێنانەوەی خانەى میللەت بێت،
بوو بە مەیدانی ناکۆکی سیاسی ناوخۆیی، و هەندێک پلانی گرنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی پشتگوێ
خران.
ڕۆژنامەکانى هەمشەهری، ئێران/ ڕێوڕەسمی 80 ساڵەی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران
لە مەراسیمێکدا کە شینا ئەنساری، جێگری وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، جەختی
لەوە کردەوە کە ئێران خوازیاری هاوکاریی فرەلایەنە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ناوچەیی
و جیهانی و پلانی پەرەپێدانی دیپلۆماسی ئابووری لە بەرنامەی کاردا هەیە.
ڕۆژنامەکانى دونیاى ئیقتیساد، عەسرى ئێران/ شیکاری پەیوەندییەکانی ئێران و ڤەنزوێلا
لە تێبینییەکان جەختیان لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هاوکاری نێوان ئێران
و ڤەنزوێلا لە بوارەکانی نەوت، پترۆکیمیایی و وزەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی
فشارەکانی سزاکان و بەهێزکردنی پێگەی ئێران لە بازاڕە جیهانییەکان.
ڕۆژنامەکانى شەرق، فەرهیختەگان/ لێکۆڵینەوە لە هەوڵەکانی هەندێک لە بزووتنەوەی سیاسی بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە پەرلەمان
شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە کە ئەم هەوڵانە ڕەنگە پرۆسەی پەسەندکردنی
یاسا ئابوورییەکان و بەرنامەکانی گەشەپێدانی وڵات خاو بکاتەوە.
هەواڵى ئابوورى
ڕۆژنامەکانى شەهر بۆرسە، دونیا ئیقتیساد/ هەڵاوسانی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد دا
نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد دا هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نزیکەی
٤٣ هەزار و ٨٠٠ تۆمان. شرۆڤەکارانی ئابووری دەڵێن، بەردەوامی بەرزى و نزمییەکانى بازاڕی
دراو لە ژێر کاریگەری دانوستانە نێودەوڵەتییەکان و لێدوانی بەرپرسانی ئابووری و سیاسیدایە.
ڕۆژنامەکانى ڤیستا، دونیا ئیقتیساد/گەشەی پێوەرەکانی بۆرسەی تاران
کۆی گشتی پێوەرەکانی بۆرسە زیاتر لە 43 هەزار خاڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە
3,127,000 خاڵ. گەشەسەندنەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر کۆگاکانی
پترۆکیمیایی و کانزاکان بووە.
ڕۆژنامەکانى شەهر-ئارا، عەسر ئیقتیساد/ دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕی ناوخۆدا
بازاڕی زێڕی ناوخۆ بەهۆی دابەزینی توانای کڕینی خەڵک و پاشەکشەی ئابووری
ڕووبەڕووی دابەزینی خواست بووەتەوە. بەرهەمهێنەرانی زێڕ بەڕێژەی 15-25% دابەزینی بەرهەمهێنانیان
ڕاگەیاندووە، هاوکات نرخی زێڕ لە جیهاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
ڕۆژنامەکانى دونیاى ئیقتیساد، عەسری ئیقتیساد/ پێشبینی گەشەی نەرێنی بۆ ئابووری ئێران
بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە ئابووری ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥ بە ڕێژەی
١.٧% و لە ساڵی ٢٠٢٦ بە ڕێژەی ٢.٨% دابەزین بە خۆیەوە دەبینێت. ئەم
دابەزینە بەهۆى سزاکان، کەمبوونەوەى هەناردەکردنى نەوت و کێشەناوخۆییەکانى
بەرهەمهێنانەوەیە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
