خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕایگەیاند کە حکومەتی سوریا “بازگەی زکییە”ی نێوان هەرێمەکانی ئیدارەی خۆسەرو حکومەتی سوریای داخستووە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بەڕێوەچوو.

لەزگین خەلیل بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتوگوزاری هەڤاڵ ڕایگەیاند، هاتووچۆی نێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا ڕاگیراوە.

هەروەها ئاسایشی گشتی حکومەتی سوریا ڕێگەی نەدا هاتوچۆ بە “بازگەی زکییە”دا بکرێت.

هەروەها لەزگین خەلیل دەشڵێت: “بەیانی ئەمڕۆ چەند گەشتێکمان لە حەسەکەوە بۆ دیمەشق و لە دیمەشقەوە بۆ حەسەکە هەبوو، بەڵام یەکەم پاس لە بازگەکە وەستا و ڕێگەی پێنەدرا تێپەڕێت.”

لەزگین خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، نەک تەنها کۆمپانیاکەیان، بەڵکو ئەو ئۆتۆمبێل و پاسانەی کە پێشتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتدا بوون، ڕێگەیان پێ‌نادرێت تێپەڕن.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,719 📊 Click Here