خوێندراوەتەوە: (320)

بەهۆى بەردەوامى هێرشە درۆنییەکان، ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان ژیانیان لە مەترسیدایە. نێری لە نزیک شاخی زمناكۆ ڕایگەیاند: لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەشت درۆن ئاڕاستەی شاخی زمناكۆ كراون و تەواوى ئەو تاوەرانەى کە لەسەر شاخەکەن خاپوورکراون. نێری پەیوەندیی كرد بەو پێشمەرگانەوە، كە لەسەر شاخەکەن و ڕایانگەیاند، درۆنی بۆمبڕێژكراو لە نزیكیان تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە. ڕاشیانگەیاند: لە ئێستادا ناتوانن لە شاخەکە بێنە خوارەوە، لە ترسى درۆنیش لە ناو چاڵ و بەردەڵانى سەر شاخەکە خۆیان حەشارداوە، چاوەڕێن فەرمانی سەرووى خۆیان بۆ بێت تاوەکو لە شاخەکە بێنە خوارەوە. نێری ئاماژەى بەوەشکرد، شاخى زمناکۆ چەندین تاوەری پەیوەندی لەسەر جێگیرە و لە ئێستادا بەهۆى بۆردومانکردنیانەوە سەرجەمیان خاپوورکراون و بەوهۆیەوە کێشەش وەرگرتنى پەیوەندیش دروستبووە. هەفتەى ڕابردووش بە درۆن چەندجارێک هێرشکرایە سەر شاخى زمناکۆ و تیمێکى یش لە نزیکەوە ڕووماڵى ڕووداوەکەى کرد و دیمەنەکانى بۆ وەرگرەکانى گواستەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 2,737 📊 Click Here